کەشناسی: پێشبینی دەکرێت پرووشەباران ببارێت

14-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پرووشەباران ببارێت و زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، ئەمڕۆ شەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2023 کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارینی پرووشەباران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان."
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئەمڕۆ بارانی بەلێزمەی ئەمساڵ روون نییە کەی دەبارێت. گوتیشی، "شەپۆلێک هەیە بۆ کۆتایی ئەم مانگە، بەڵام ئەویش جێگیر نەبووە و گۆڕانکاریی خێرا روودەدەن."
 
ئەو کەشناسە دەڵێت، رۆژی دووشەممە پلەی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو و نزیکەی شەش پلە دادەبەزێت. گوتیشی، رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین تەواوی باشووری کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەریی زیاتری لەسەر پارێزگای کەرکووک و دەڤەری گەرمیان دەبێت، لە شارەکانی دیکەش لاواز بۆ مامناوەند دەبێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە