کچە کوردێکی باکووری کوردستان خەڵاتێکی نێودەوڵەتی دەباتەوە

14-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جەمیلە شاهین، کە بە رەچەڵەک خەڵکی دێرسمی باکووری کوردستانە، خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی بواری ئەدەبی و هونەر دەباتەوە.
 
ئەو کچە کوردە، کە هاووڵاتیی ئەڵمانیایە، خەڵاتی سیرکای لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بردەوە، ئەوەش لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی فیلمێک کە باس لە کاریگەریی خراپی پڕۆژەیەکی بەنداوەکانی باکووری کوردستان لەسەر ژیانی خەڵک دەکات. خەڵاتەکە بە 36 هەزار دۆلارە و ساڵانە بە داهێنەرانی بواری هونەر و ئەدەب دەدرێت.
 
فیلمەکەی جەمیلە باس لە چیرۆکی خێزانێکی کورد دەکات، کە لەنێوان پاریس و ئیستەنبووڵدا دابەشبوون و ژیانیان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی پرۆژەی بەنداوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ کە بووەتە هۆی چۆڵبوون و ژێرئاوکەوتنی بەشێک لە گوندەکانی باکووری کوردستان.
 
کچە کوردەکە دەڵێت، لە کاتێکدا کە سینەمای کوردی بەهۆی ململانێی ناوچەکە و "خۆسەپێنیی کولتووری تورکییەوە" کپ کراوە، "بەرهەمهێنانی فیلم بە واتای هیوا دێت."
 
هونەرمەندە کوردەکە بە تێکەڵکردنی فیلم، ئەدەب، پەیکەرسازی و فۆتۆگرافی، فیلمی "چوار هۆنراوە بۆ باوکم - بەهار"ی بەرهەمهێناوە.
 
خەڵاتەکە لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن شیرین نەشات، هونەرمەندی بە رەچەڵەک ئێرانی کە لە نیویۆرک دەژی، هەروەها میشێل لامی، هونەرمەندی فەرەنسی لە لەندەن بەخشرایە جەمیلە شاهین.
 
فیلمەکەی جەمیلە شاهین لەگەڵ هەزار بەرهەمی دیکەی هونەری لە سەرانسەری جیهانەوە بەربژێر کرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.