رووداو دیجیتاڵ
درۆنێک لە بناری قەندیل لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین خرایە خوارەوە. هاوسەرۆکی شارەوانیی سنوورەکە دەڵێ: "زیانی نەبووە".
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکیی شارەوانی بناری قەندیل، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "درۆنەکە لەنێوان گوندەکانی پردەشاڵ و زارگەلی خراوەتە خوارەوە".
سەرچاوەیەک لە سنوورەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "درۆنەکە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە خراوەتەخوارەوە".
هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل گوتی: "ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێ کەتووەتە خوارەوە گردێکە و پووش و پاوانی لێ نییە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
بەگوتەی دڵشێر ئیبراهیم، "درۆنەکە درۆنی تورکیا بووە".
ئەوە لەکاتێکدایە، 11ی تەمموزی ئەم ساڵ، بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا و باکووری کوردستان، گرووپێک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان سووتاند و لەو کاتەوە تورکیا هێرشی درۆنی بۆ ناوچەکە نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ