سەندیکاکانی کرێکاران: ئەم ساڵ 44 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە

14-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئەم ساڵ لەکاتی کاردا 44 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەیان لە سلێمانی بوون، دواتر هەولێر، دهۆک و زاخۆ.
 
عەبدولقادر ناوپردانی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ لە سلێمانی 15 کرێکار، لە هەولێر 10 کرێکار، لە دهۆک 9 کرێکار و لە هەڵەبجە 1 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە".
 
لەبارەی ئیدارە سەربەخۆکانیشەوە ناپردانی گوتی: "لە ئیدارەی سۆران 4 کرێکار، لە زاخۆ 3 کرێکار، لە گەرمیان 2 کرێکار گیانیان لەدەستداوە".
 
دوایین گیانلەدەستدانی کرێکاران دوو کرێکار بوون دوێنێ لە پاڵاوگەکانی کواشێی قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، لەکاتی بەتاڵکردنەوەی سووتەمەنیدا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ساڵی رابردوو 62 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە، کە بەگوێرەی شارەکان بەمشێوەیە بوو: هەولێر 9 کرێکار، سلێمانی 26 کرێکار، گەرمیان 12 کرێکار، دهۆک 5 کرێکار، هەڵەبجە 1 کرێکار، سۆران 4 کرێکار، زاخۆ 4 کرێکار و لە راپەڕین 1 کرێکار.
 
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئاماری مردنی کرێکاران لە ساڵانی رابردوو بەمشێوەیە بووە:
 
- ساڵی 2024: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2023؛ 53 کرێکار گیانیان لەدەستداوە. 
- ساڵی 2022؛ 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2021؛ 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2020؛ 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2019؛ 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2018؛ 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2017؛ 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2016؛ 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە