شارەوانییەکانی هەولێر: زیاتر لە 14 هەزار پارچە زەوی لە کەسنەزان، بنەسڵاوە و دارەتوو دابەش دەکەین

14-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند، لە هەنگاوی کۆتاییدان و لە بنەسڵاوە، کەسنەزان و دارەتوو زیاتر لە 14 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکەن.
 
مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لەبارەی کاتی دابەشکردنی زەوییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی راگەیاند: "ئەگەر لەم هەفتەیە دابەش نەکرێت، بێگومان هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێن".
 
ئەو زەوییانە بەگوێرەی شوێنی دانیشتنی فەرمانبەرانی ئەو سێ ناوچەیەی پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێن. وەکو مەریوان حاکم هادی ئاماژەی پێکرد، هەرکەسە و لە سنووری خۆی زەوی وەردەگرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان، جگە لە شارەوانی هەولێر، لە شارەوانییەکانی سنوورەکە ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا نزیکەی 17 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە.
 
دابەشکردنی زەوی لە چوارچێوەی بڕیارێکی 27ـی ئاداری 2024 ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، کە بڕیاریان دا زەوی بدرێتە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی سوودمەند نەبوون.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێ، تاوەکو ئەمڕۆ لە بەشێکی شارەکان دابەشکراوە و دابەشکردنیش بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."