رووداو دیجیتاڵ
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکەی کۆیە بۆسەر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا [کاژێر 09:30 خولەک] هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان."
وەک سامان بەرزنجی دەڵێت، "ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازیی برینداران و چارەسەرکردنیانن."
هەروەها وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ژمارەی بریندار و گیان لەدەستدانەکان زیاتر بێت.
هەر ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سەر کۆیە و زڕگوێزی سەرکۆنە کرد و گوتی: پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ