خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین داوای بەیاساییکردنی دەرماڵە دەکەن

14-11-2022
ئەبوبەکر ئیسماعیل
خوێندکارێك: تاوەکو دەرماڵە بەیاسایی نەکرێت شەقامەکان چۆڵ ناکەین
خوێندکارێك: تاوەکو دەرماڵە بەیاسایی نەکرێت شەقامەکان چۆڵ ناکەین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خەرجکردنی دەرماڵەکانیان مانگانە لەکاتی خۆیدا و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵێڵ دوو لە سەرەکیترین داواکاریی  ئەو خوێندکارانەی زانکۆی راپەڕینە کە سێ رۆژە لەسەریەک بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
 
بەڵێن بەهادین، نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی لە زانکۆی راپەڕین دەڵێت، "بە هەموو شێوەیەک پرۆسەی خوێندن پەکی کەوتووە، فەرمانبەرەکان ناتوانن بچنە ژوورەوە، رێگەکەمان گرتووە."
 
بێریڤان مستەفا، خوێندکارێکی دیکەیە و دەڵێت، "چەندین جار بەڵێنیان پێداوین دەرماڵەکانمان بە یاسایی دەکرێت، بەڵام تائێستا هیچمان بەکردار نەبینیوە، بۆیە ئێمەش وەک خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە هەتا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، نە دەچینەوە هۆڵەکانی خوێندن نە سەرجادە چۆڵ دەکەین."
 
ساڵی رابردوو لە دوای خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان مانگانە نزیکەی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندکاران تەرخانکرا، لەو بڕە پارەیە 60 هەزار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار و 40 هەزاریش بۆ خوێندکارانی ناو شار وەک دەرماڵە مانگانە سەرف دەکرا. 
 
ژێوار کارزان، خوێندکارێکی دیکەیە و دەڵێت، "دەواممان لە زانکۆی راپەڕین پەکخستووە، دڵنیابن لە رۆژانی داهاتوودا ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە هەڵوێستی تووندترمان دەبێت."
 
هەورین محەممەد، خوێندکارە و دەڵێت، "من ئەمڕۆ تاقیکردنەوەم هەبوو، بەڵام دەرگەی زانکۆمان داخست نەمانهێشت مامۆستا و فەرمانبەرەکان بچنەژوورەوە، هەروەها خۆشمان تاقیکردنەوەکانمان راگرتووە هەتا ئەوکاتەی دەرماڵەکانمان دەدەنێ."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.