لە ئاکرێ پانکەی بنمیچی قوتابخانەیەک کەوتەخوارەوە و قوتابییەک برینداربوو

14-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پانکەی بنمیچی پۆلی قوتابخانەیەک لە ئاکرێ کەوتەخوارەوە و بەو هۆیەوە قوتابییەک بریندار بوو. گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، تەندروستیی قوتابیەکە باشە.
 
رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاژێر چواری ئێوارە، پانکەی بنمیچی پۆلی قوتابخانەیەکی ئاکرێ کەوتەخوارەوە و بەو هۆیەوە قوتابییەک برینداربوو.
 
رووداوەکە لە قوتابخانەی برایانی ناحکومی بووە لە قەزای ئاکرێ. نێچیرڤان هەرکی دەڵێت، قوتابییەکە براوەتە نەخۆشخانەی ئاکرێ و پزیشکان گوتوویانە دەتوانن چارەسەری بکەن، بەڵام خێزانەکەی لەسەر پێداگری و خواستی خۆیان بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک و ئێستا تەندروستی باشە.
 
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، مامێکی قوتابییەکە لەو قوتابخانەیەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، مامۆستایە و سکاڵای یاساییان دژی کەس تۆمار نەکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.