رووداو دیجیتاڵ
بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ئەردهخانی باکووری کوردستان باری و دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشی.
ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی دووەمی 2025، باران لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ئەردەخان لە باکووری کوردستان و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە باری.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا، پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە دابەزیوە و بە رۆژدا پلەی گەرما لە دەوروبەری 10 پلەی سیلیزیدایە و بە شەویشدا تەواو ساردە.
کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، بەفر و بارانی پارێزگاکە دوو رۆژ بەردەوام بێ.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، سبەی شەممە لە پارێزگاکانی ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، سێواس، قەرس و ئاگری باران و بەفر ببارێ.
ئەم شەپۆلە لە کاتێکدایە، پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بگرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ