مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە ئێزدییەکان دەکات

14-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی پێنجشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییانی کوردستان و جیهان کرد. 
 
مەسرور بارزانی دەڵێت، "بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزبایی لە خوشک و برا ئێزیییەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی." 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لەم بۆنەیەدا، خوشک و برا ئێزدییەکانمان پشتڕاست دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو تواناکانییەوە کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکات بۆ ئەوەی ئاوارەکانی ئەو دەڤەرە بە سەربەزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان و بتوانین خزمەتێکی زیاتر پێشکێشی خوشک و برا  ئێزییەکان بکەین." 
 
کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوونی ئێزی، جەژنی ئێزی دەگێڕن، خەڵک لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاکانەوە لە بەیانی زووەوە روو لە گۆڕستانەکان دەکەن. پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەوانەی لە یەک زوویر بووبن، لەو جەژنەدا داوای لێبووردن لە یەک دەکەن.
 
جەژنی رۆژووی ئێزی هاوکاتە لەگەڵ یەکەم هەینی لە مانگی کانوونی یەکەمی رۆژهەڵاتی، کە ساڵانە سێ رۆژ دێتە پێش، دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی ئێزدی، ئەم ساڵ لە 12 بۆ 15ی کانوونی یەکەمی 2023 دەبێت.
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: 
 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییانی کوردستان و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛
 
ب هەلکەفتا جەژنا ڕۆژی یێن ئێزی ، پیرۆزباھیێن خۆ پێشکەشی خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. ھیڤیدارم ئەڤ جەژنە ببیتە ئەگەرێ خێر و خۆشیێ و ئاشتی و تەناهیێ.
 
دڤێ هەلکەفتێدا، خوشک وبرایێن ئێزیدی پشتڕاست دکەینەڤە، کو حکومەتا هەرێما کوردستانێ، ب هەمی شیانێن خوە کار دکەت بۆ ئاساییکرنەڤا رەوشا دەڤەرا شنگال، داکو ئاوارەیێن ڤێ دەڤەرێ ب سەربلندی بزڤڕنەڤە سەر مال و جھ و وارێن خۆ و بشێین خزمەتەکا پتر بۆ خوشک و برایێن ئێزیدی پێشکەش بکەین.
 
جەژنا هەوە پیرۆز بیت و هەر د خۆشیێدا بن .
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.