پۆلیسی دهۆک: دوو کەس تەقەیان لەیەکدی کرد و یەکدییان کوشت

14-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو کەس پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دهۆک کوژران، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقەیان لە یەکدی کردووە و یەکتریان کوشتووە."
 
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14-12-2023) رایگەیاند ئەو کەسانەی کوژراون "دوو پیاون و لە شەستەکانی تەمەنیاندان. یەکێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلی مەرزییەدا بووە و ئەوەی دیکە کەوتووەتە سەر شەقام."
 
گوتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک جەختی کردەوە لەوەی "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دیارە؛ ئەو دوو پیاوە تەقەیان لە یەکدی کردووە و یەکتریان کوشتووە بەهۆی ئەوەی چەکی دەمانچە لە دەستی هەردووکیاندا بووە."
 
ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک، لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی "پێش کەمێک هەردوو تەرمەکە بردرانە دادپزیشکیی دهۆک.''
 

هێمن سلێمان گوتی "ئەو دوو کەسە خەڵکی هەمان گوند بوون و، هۆکاری تاوانەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەردووکیان کێشەیەکی خێزانی و کۆمەڵایەتییان هەبووە." 

شاهێدحاڵێک لە نزیک شوێنی رووداوەکەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "لەنزیک رێستۆرانتێکی ئێرە بووین، کاتێک گەیشتین کەسێک کەوتبووە سەر زەوی و شۆفێرێکیش کوژرابوو."
 
هەروەها باسی لەوە کرد، کوژراوەکان "ئەوەی لەسەر زەوی کەوتبوو، گوللە لە سەری درابوو و یەکێکی دیکەش شۆفێر بوو و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژرابوو".
  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.