لە شارێکی ورمێ بەهۆی بەفربارینەوە لە قوتابخانەکان کرایە پشوو

14-12-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە بەفر باریوە و بووەتە هۆی داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکان. بەڕێوەبەری مانگی سووری شاری تیکابی ورمێ دەڵێت، زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل کە لە بەفردا گیریان خواردبوو دەرهێندراون.
 
لە هەندێک لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەفر باریوە و لەگەڵ هەبوونی باهۆز، پلەکانی گەرما دابەزیون. ئەمڕۆ شەممە 14-12-2024، قوتابخانەکانی شاری تیکاب بەهۆی بەفرەوە داخراون و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکە رایگەیاند: ''قوتابخانەکانی سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن لە شارەکە و گوندەکانی دەوروبەر دادەخرێن و وانەکانیان بە ئۆنڵاین دەخوێنن''.
 
هاوکات، ئەحمەد ئەسڵانی، بەڕێوەبەری مانگی سووری شاری تیکاب گوتی شەوی رابردوو بەهۆی بارینی بەفر، باهۆز و سەرماوە، لە گەردەنەی مایین بڵاغی شارەکە، زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل کە گیریان خواردبوو دەرهێندران
 
ئەحمەد ئەسڵانی داوا لە خەڵک دەکات، تەنیا لەکاتی پێویستدا نەبێت هاتووچۆ نەکەن، ئەگەریش هاتنە دەرەوە کەرستەی تایبەت بە هاتووچۆی سەر بەفریان پێ بێت.
 
بەگوتەی کەشناسیی ورمێ، لە 24 کاژێری رابردوودا پلەی گەرمیی پارێزگاکە لە نێوان 2 پلەی سیلیزی بۆ 12 پلەی سیلیزی بوو، بەڵام لە ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە، دابەزیوە، بە جۆرێک کە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە دوێنێ، 10 پلەی سیلیزی کەمترە.
 
هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سنەش بەفر باریوە و لە زۆربەی رێگەکانی وەکو سنە-دیواندەڕە، مەریوان-سنە، سنە-کامیاران و سەوڵاوا-هەورامان تەمومژێکی چڕ هەیە و لە بەشێک لە ناوچەکانیش شوفێران ناچارن زنجیری تایە بەکاربێنن.
 
بەگوێرەی کەشناسیی پارێزگای سنە، سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەی گەرمی تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و تەمومژێکی چڕ لە زۆربەی ناوچەکان، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.