بەخشراوێکی کەرکووک دوای 20 ساڵ شووشتیان و دواتر گیانی لەدەستدا

14-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەخشراوێکی خەڵکی شۆریجەی کەرکووک، کە 20 ساڵ بوو خۆی نەشوشتبوو، لەلایەن چەند گەنجێکەوە شۆردرا؛ بەڵام چەند کاژێرێک دواتر گیانی لەدەستدا. تەندروستیی کەرکووکیش دەڵێت: تائێستا دیارنییە هۆکاری گیانلەدەستدانی بەهۆی شۆردنەکە بووە یان نا.
 
رۆژی شەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، سامان یابە عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەخشراوەکە ناوی عەباسە و ساڵانێکی زۆربوو لەسەر شەقامەکان دەمایەوە، نزیکەی 20 ساڵ بوو خۆی نەشوشتبوو؛  شەوی رابردوو لەلایەن چەند گەنجێکی خۆبەخشەوە دەشۆردرێت، چەند کاژێرێک دوای شۆردنی بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا.
 
سامان یابە گوتی: "تائێستا نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی زانستی بیسەلمێنین کە هۆکاری گیان لەدەستدانی بەهۆی ئەو شۆردنەوە بووە."
 
دوای گیانلەدەستدانی، تەرمی عەباس بردراوەتە دادپزیشكیی کەرکووک. سامان یابە گوتی: "راپۆرتی توێکاری تەرمی عەباس نێردراوە بۆ بەغدا، دوای نزیکەی 20 رۆژ ئەنجامەکەی دەردەچێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

هیچ باوەشێک جێگەی دایک ناگرێتەوە؛ چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

لەنێو هۆڵەکانی خانەکە، سەرنجی دوو گەنجی تەمەن 19 و 21 ساڵانم دا. ئەوان چیرۆکێکی جیاوازیان هەبوو، بەڵام لەسەر یەک راستیی تاڵ کۆک بوون: "رەنگە خەڵکانێک هەبن باوەشی گەرمت پێدا بکەن، بەڵام هیچ باوەشێک هەرگیز نابێتە باوەشی دایک و باوکی خۆت".