رووداو دیجیتاڵ
دوای دوو ساڵ مانەوە لە زیندان، ئەمڕۆ سۆران تەوحیدی ئازاد کرا و رایگەیاند، "بە لێبووردنی تایبەت ئازاد کرام."
رۆژی یەکشەممە، 14ی کانوونی یەکەمی 2025، مامۆستا سۆران ئەحمەد، ناسراو بە سۆران تەوحیدی، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند، "چەند جارێک دادگایی کرام، سزاکەم جێگیر بوو، بەڵام بە لێبووردنێکی تایبەت ئازاد کرام".
ئەو مامۆستایە ئایینییە گوتیشی: "بە پلەی یەک سوپاسی کاک مەسعود دەکەم کە زۆر هەوڵی داوە و زەحمەتی کێشاوە. هەروەها سوپاسی کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور و هەموو ئەو مامۆستا ئایینییانە دەکەم کە هەوڵیان بۆ ئازادکردنم دا، مەمنوون و قەرزاریانم."
سۆران تەوحیدی بە تۆمەتی "پشتیوانیکردن لە تیرۆر" لە ساڵی 2023ـەوە بە بڕیاری دادگە سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
سۆران تەوحیدی، داوای لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کرد لێبووردنێکی گشتی بۆ هەموو زیندانییەکان دەربکەن و دەڵێت، "زیندانەکان پڕ بوون، کاتی ئەوە هاتووە لوتفێک بنوێنن، چونکە زیندانییانیش کوڕی ئەم میللەتەن."
سۆران ئەحمەد فەرەج، دوو ساڵی سزاکەی لە زیندان بەسەر برد و بە بڕیارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ ئازاد کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ