فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانیى عێراق نەیتوانى لە سلێمانى بنیشێتەوە

15-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فڕۆکەیەکى کۆمپانیاى هێڵى فڕۆکەوانى عێراق کە لە بەغداوە بەڕێکەوتبوو، نەیتوانى لە فڕۆکەخانەى سلێمانى بنیشێتەوە و گەڕێندرایەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت، "ئەو رێکارە بەهۆى نالەباریی کەشوهەوا بووە".
 
15ى شوباتى 2024، کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، فڕۆکەى گەشتیاری، ژمارە IA919 لە فڕۆکەخانەى بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى فڕیوە، بەڵام نەیتوانیوە بنیشێتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەى بەغدا.
 
کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە ئەو رێکارە بەهۆى نالەبارى کەشوهەواوە بووە کە نەتونراوە رەزامەندى نیشتنەوەى فڕۆکەکە وەربگیرێت.
 
ئەو کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە ئەو گەشتە جارێکى دیکە دەستپێدەکاتەوە و گەشتیاران لە نوێترین زانیارى ئاگادار دەکەنەوە.
 
نەنیشتنەوەى ئەو فڕۆکەیە لەکاتێکدایە شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە لافاو دروست بووە.
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى ئەمشەو پێنجشەممە لە بانگەوازێکدا داواى لە هاونیشتیمانیانى ئەو شارە کرد بۆ کارى "زۆر پێویست" نەبێت شەقامە سەرەکییەکانى دەرەوە و ناوەوەى سلێمانى بەکارنەهێنن. 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە