ئەحمەد شەرع لە عەفرین: بەڵێن دەدەم کار بکەم بۆ گەڕانەوەی ئارامی

16-02-2025
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری سووریا لە قۆناخی راگوزەر، سەردانی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ کەسایەتی و خەڵکی ناوچەکە کۆبووەوە و چەند بەڵێنێکی پێدان.

سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، ئەمڕۆ شەممە، 15ـی شوبات بوو بە سەرۆکایەتیی شاندێک. بەپێی میدیای سووریا، ئەحمەد شەرع لەگەڵ کەسایەتی و خەڵکی عەفرین، نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و چالاکڤانان و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە کۆبووەتەوە.
 
سەرۆککۆماری سووریا لە قۆناخی راگوزەر، گوێی لە سکاڵای دانیشتووان گرتووە سەبارەت بە پێشێلکارییەکان، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە دەستگیرکراوەکان لای ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتگیرییان دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد شەرع بەڵێنی داوە کار بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بە هاوکاریی لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە، لەگەڵ گرتنەبەری رێکاری خێرا بۆ راگرتنی پێشێلکارییەکان.
 
رۆژی 10.2.2025، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین لەبارەی مانەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای نیشتمانیی سووریاوە رایگەیاند، ژمارەی چەکدارانی ئەم گرووپانە بەراورد بە پێشوو زۆر کەمتر بووە، نزیکەی 15%ـی ماونەتەوە، چونکە بەشێکی زۆریان تێکەڵ بە رەدع عیدوان و فەجر حوڕیا بوون، بەڵام ئەوەی هێشتا خەڵکی عەفرین دڵگران دەکات، ئەوەیە کە هێشتا ئابووریی عەفرین لەژێر کۆنترۆڵی ئەم گرووپانەدایە.
 
ئازاد عوسمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین بە رووداوی رایگەیاند، رێککەوتن هەیە کە ئاسایشی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نوێی سووریا خۆی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سەربازی و مەدەنی بکات، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا دەرگای تۆمارکردن دەکرێتەوە، بۆئەوەی خەڵکی عەفرین خۆیان بەشداریی پۆلیس بن.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە خەڵکی عەفرین کردووە لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا نیشتەجێن، بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و سەر موڵکەکانیان. هەروەها بڕياردرا هێڵێکی گەرم دابنرێت بۆ ئەگەری هەر دەستدرێژی و ستەمێک کە لە خەڵکی سڤیل بکرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مستەفا شێخۆ، ئامۆزای ئەو کەسەی هێرشی کراوەتە سەر

هاونیشتمانییەکی عەفرین بۆ رووداو: ئەبو عەمشە و چەکدارەکانی ئازاری هاونیشتمانییەکیان دا

هاونیشتمانییەکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەبو عەمشە، سەرکردەی عەمشات، کە یەکێکە لەو گرووپە چەکدارانەی عەفرینیان داگیرکردووە، بە خۆی و 15 چەکدارییەوە هێرشیان کردووەتە سەر هاونیشتمانییەک و ئەشکەنجەیان داوە.