کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی دوای 11 ساڵ لە رفاندنی لەلایەن داعشەوە، رزگار کرا

15-02-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کرا کە لە ساڵی 2014 کەوتبووە دەست داعش.
 
حوسێن کورۆ قایدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "(ف. س) کە کچێکی تەمەن 34 ساڵە رزگار کرا، کە ساڵی 2014 کەوتبووە دەستی داعش."
 
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان نەیویست شوێنی کچەکە ئاشکرا بکات، بەڵام گوتی، "ئەو کچە لەگەڵ خێزانێکی داعش بوو، دوای نەمانی پێگەی داعش لە وڵاتێکی دراوسێ مابوو، بە ھەوڵی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان، سەر بە ئوفیسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە کەسوکاری شادبووەوە."
 
لەسەر داوای کەسوکاری کچەکە، حوسێن کورۆ نەیویست زانیاریی ورد ئاشکرا بکات، بەڵام ئەوەی خستەڕوو، "کچەکە خەڵکی شنگالە، دوای 11 ساڵ بە کەسوکاری شادبووەتەوە لە یەکێک لە کەمپەکانی دھۆک."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.