بکوژى پۆلیسەکەى کەرکووک لە بەغدا دەستگیرکرا

15-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بکوژى ئەو پۆلیسەى لە کەرکووک کوژرا، لە بەغدا دەسگیرکرا، هۆکارى کوشتنەکە "ناکۆکى پێشوو" بووە. 
 
رۆژی 15ى ئادارى 2024، پۆلیسى کەرکووک رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە کوڕى بەڕێوەبەرى پۆلیسی سلێمان بەگى کوشتووە.
 
پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان و شانەى هەڵۆکان بە هاوکارى هەواڵگریى قەزاى خورماتوو لە بەغدا دەستگیرکراوە.
 
رۆژی 12ى ئادار، موعتەز عەبدولوەهاب، جگە لەوەى کارمەندى پۆلیس بوو کوڕى بەڕێوەبەرى پۆلیسی ناحیەى سلێمان بەگە بوو، لەلایەن چەکدارێکەوە لە کەرکووک کوژرا.
 
پۆلیسى کەرکووک رایگەیاند، لە دواى گەڕان و پشکنین توانیویانە تۆمەتبارەکە لە بەغدا دەستگیر بکەن. 
 
ئەو تۆمەتبارە دانى بەوەدا ناوە، کە کوشتنى پۆلیسەکە بەهۆى ناکۆکیى پێشووى نێوانیانەوە بووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."