رووداو - سلێمانی
بانكى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاریى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق و كوردستان، له كۆتایی ئه‌و رووپێوییه‌دان كه نزیكەی ساڵێكه به‌دواداچوونى مه‌یدانیى بۆ ده‌كه‌ن بۆ ده‌رخستنى رێژه‌ى هه‌ژارى و بێكارى. بڕیار وایه، مانگى 7ى ئه‌م ساڵ ئه‌نجامه‌كان ته‌واو ببن و چه‌ند مانگى كه‌مى دواتر رایبگه‌یێنن.
مه‌حموود عوسمان، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى گشتيى ئامارى عێراق گوتی، "ئه‌وه‌ى ئێوه وه‌كو میدیا و حكومه‌ت و زانكۆ و په‌یمانگه و هه‌موو فه‌رمانگه و شوێنه‌كان بۆ دانانى پلان و زانینى نیشانده‌ر پێویستیانه، له‌و رووپێوییه گشتییه‌دا هه‌یه و مانگى 7ى ئه‌م ساڵ ته‌واو ده‌بێت و دوو سێ مانگ دواتر رایده‌گه‌یێنین."
رووداو چووە سێ مەیدانی کرێکاران لە سلێمانی و قسەی لەگەڵ کرێکاران کرد. حه‌مه‌ئه‌مین حه‌مه‌ساڵح، كرێكار گوتی، "25 رۆژه یه‌ك بارم بار نه‌كردووه، ئه‌وه‌ى جاران به 25 و 30 هەزار دینار بارم ده‌كرد، ئێستا به 10 و 15 ده‌یكه‌م و نیشه."
کرێکارێکی دیکە بەناوی رۆسته‌م محه‌ممه‌د ئاماژەی بەوە کرد، "له‌وه‌ته‌ى به‌بیرم بێت هه‌ر كرێكار بووم، مانگى 200 هه‌زارم ده‌ستده‌كه‌وێت و كرێچیشم، ناشتوانم بچمه سه‌ر بیناى به‌رز و دیوار." ئیبراهیم غه‌فوور دەستگیڕە و دەڵێت، "خێرى شه‌رواڵێك هەزار بۆ 2000 دیناره، مانگى 200 بۆ 300 هه‌زارم ده‌ستده‌كه‌وێت و ناچارم ئیشه‌كه‌ش بكه‌م."
به‌پێى دوایین رووپێوى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، كه ساڵى 2018 ئه‌نجامدراوه هەژاری و بێ‌کاری بەمشێوەیە:
رێژەی هه‌ژارى:
- هه‌رێمى كوردستان 7%
- عێراق 23%
رێژەی بێكارى:
- هه‌رێمى كوردستان 9%
- عێراق 13.8%
به‌پێى نیشانده‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانى رووپێوییه نوێیه‌كه و گۆڕ‌انى دۆخى دارایی هه‌ردوو حكومه‌تى هەرێمی كوردستان و عێراق، رێژه‌ى هه‌ژارى و بێكارى له‌چاو 2018دا به‌رز‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند و چۆنه، زانینی ئه‌وه‌یان هێشتا ماویەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ