عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

15-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە عومرەکارێکی دانیشتووی دهۆک دوای مانگێگ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد.
 
رۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عومرەکارێکی دانیشتووی پارێزگای دهۆک کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، دوای بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە تووشی جەڵتە دەبێت و دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمرۆ کۆچی دواییکرد."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، "لەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بووە، بەردەوام لەلایەن نووسینگەی دهۆکی حەج و خاوەن کۆمپانیاکە چاودێری کراوە."
 
‎ئەو عومرەکارە ناوی ئەحمەد حەسەن محەممەدە و تەمەنی سەرووی 70 ساڵە. کاروان ستوونی گوتی، "دوای وەرگرتنی رەزامەندی خانەوادەکەی لە شاری مەککە بەخاک دەسپێردرێت."
 
ئەحمەد حەسەن حەوتەم عومرەکاری باشووری کوردستانە کە ئەمساڵ لە سعودیە کۆچی دوایی بکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.