دەزگای روانگە 3,700 سەبەتەی خۆراک لە دهۆک و زاخۆ دابەش دەکات

15-03-2025
پەیمان محەممەد
دەزگای روانگە 3,700 سەبەتەی خۆراک لە دهۆک و زاخۆ دابەش دەکات
دەزگای روانگە 3,700 سەبەتەی خۆراک لە دهۆک و زاخۆ دابەش دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک سێ هەزار و 700 سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکاندا دابەش دەکات. بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی دەزگاکە دەڵێت، کێشی هەر سەبەتەیەک 35 کیلۆگرامە و بەشەخۆراکی مانگێکە. 
 
ئەمڕۆ شەممە، 15-03-2025، حیکمەت محەممەد نووری، بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی دەزگای روانگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە دەستیان بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنووری پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردووە.
 
حیکمەت محەممەد گوتی، لە ناوەندەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەکان دەکەن و رۆژانی دواتر هەڵمەتەکە سەرجەم قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی هونەر رەشید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، بەگشتی سێ هەزار و 700 سەبەتەی خۆراک لە دهۆک و زاخۆ دابەش دەکرێن.
 
بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی دەزگای روانگە ئاماژەی دا، کێشی هەر سەبەتەی خۆراک 35 کیلۆگرامە و پێداویستییەکانی رۆژانەی یەک خێزانی بۆ یەک مانگ تێدایە.
 
حیکمەت محەممەد باسی لەوە کرد، بۆ ئەوەی خێزانە کەم دەرامەتەکان خواردەمەنیی پێویستیان بۆ رۆژی جەژنیش هەبێت، دابەشکردنەکەیان تاوەکو ئەمڕۆ دواخستووە.
 
بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی دەزگای روانگە لەبارەی چۆنیەتیی دەستنیشانکردنی خێزانە کەم دەرامەتەکان بۆ وەرگرتنی سەبەتەی خۆراک دەڵێت، لیستی ناوەکانیان لە ناوەندی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان لە پارێزگا و بەرپرسانی خۆجێیی شار و شارۆچکەکان وەرگرتووە.
 
هاوکارییەکانی دەزگای روانگە تەنیا دهۆک و زاخۆ ناگرێتەوە. 11ـی ئادار حەسەن شێخ عەلائەدین، سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگای روانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "لە چوارچێوەی سێکتەری کارە خێرخوازییەکان، لەسەر ئەرکی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، 16 هەزار سەبەتەی خۆراک لە زاخۆ تاوەکو خانەقین دابەش دەکەین".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسان دەڵێن، "بوومەلەرزەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

بوومەلەرزە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی هەژاند

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە لە پارێزگای خارپێت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر و پارێزگای دیلۆک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر روویاندا.