چیای بێخێر لە سنووری شێخان بۆردوومان دەکرێت

15-04-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا چیای بێخێری لە سنووری قەزای شێخان بۆردوومان کرد. هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی مێرسیدا بە رووداوی گوت، هیچ زیانی گیانی نەبووە.
 
عەبدولستار مێرسیدی، دانیشتووی گوندی مێرسیدا بە رووداوی گوت، بۆردوومانەکە کاژێر 10:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ بووە و فڕۆکەی تورکیا دووجار لەسەر یەک بۆردوومانی چیای بێخێری کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. دەشڵێت، بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە.
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، لە سێ مانگدا ئەوە چوارەم جارە تورکیا هەمان شوێن بۆردوومان دەکات، ئەوەش بە بیانووی هەبوونی بارەگای پەکەکە لەو ناوچانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

هەڵگورد شێخ نەجیب: 28 پێشمەرگەی بریندار براونەتەوە ماڵەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێ، زۆربەی ئەو پێشمەرگانەی لە هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا برینداربوون براونەتەوە ماڵەوە و تەنیا دوو برینداریان لە نەخۆشخانە ماون و ئەوانیش تەندروستییان جێگیرە.