کشتوکاڵی لوڕستان: ئەم ساڵ 300 هەزار تۆن گەنم کورتهێنانمان دەبێت

15-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی لوڕستان رایگەیاند، پێویستە لە کاتی دروێنەوەی گەنم چاودێری بکەن تاوەکو زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم کەمتر لە 10٪ بێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15ی ئایاری 2025، سەیاد نامداری، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی لوڕستان رایگەیاند، بەهۆی کەمی بارانبارینەوە، پێشبینی دەکرێت گەنمی ئەم ساڵ بەراورد بە پار نزیکەی 300 هەزار تۆن کەم ببێتەوە".
 
سەیاد نامداری گوتی: "پێویستە لە کاتی دروێنەی گەنم چاودێری بکەین، تاوەکو زیانەکانی گەنم کەمتر لە 10٪ بێت، ئەگەر بگاتە 30٪ ئەوا بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵ زۆر کەم دەبێتەوە".
 
پار بەرهەمی گەنم لە پارێزگای لوڕستان زیاتر لە 540 هەزار تۆن بووە.
 
حکومەتی ئێران بریاری داوە، ئەم ساڵ هەر کیلۆیەک گەنم بە 20 هەزار و 500 تمەن (نزیکەی 25 سەنت) لە جووتیاران بکڕێت. ساڵی رابڕدوو، حکومەت هەر کیلۆیەک گەنمی بە 17 هەزار و 500 تمەن (24.5 سەنتی ئەوکات) لە جووتیاران کڕی.
 
بە گوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی گەنم لەو وڵاتە گەیشتە نزیکەی 15 ملیۆن تۆن و حکومەت زیاتر لە 12.5 ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران کڕی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.