رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژە مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان لە هەولێر بێسەروشوێن بووە و باوکی دەڵێت: "هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئێمە و کەسی دیکەدا نەبووە و گومان دەکەین هەڵخەڵەتێنرا بێت."
مێرمنداڵەکە ناوی رەوەند خەلیل نوورییە، پۆلی هەشتە، تەمەنی 15 ساڵە و دانیشتووی گوندی عارەب کەندە لەسەر رێگەی گوێڕ لە رۆژئاوای هەولێر.
خەلیل نووری، باوکی رەوەند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە رووداوی گوت، کوڕەکەی لە کاژێر 8:00ی بەیانیی دوێنێ لە ماڵ دەرچووە بێ ئەوەی هیچ بڵێت و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.
خەلیل نووری گوتی: "کوڕەکەم لە رووی دەروونییەوە هیچ کێشەیەکی نییە و هەرگیز بەمجۆرە لە ماڵ دەرنەچووە."
لەبارەی بوونی هەر کێشەیەکیش، گوتی: "هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خۆمان و کەسدا نەبووە و نییە. هێزە ئەمنیەکان، هەموو نەخۆشخانە، بازگە و زیندانەکانیش ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام تائێستا سۆراخی نییە."
باوکی رەوەند داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، هەرکەس زانیاریی لەبارەی کوڕەکەیەوە هەبێت، پەیوەندی بە ژمارەی 07504913689ـەوە بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ