لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە باعەدرێ و پێنجوێن چوار کەس گیانیان لەدەستدا

15-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی باعەدرێی سنووری پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2023، ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکەی باعەدرێ کاژێر 01:30ـی نیوەڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا لە رێگەی نێوان هەولێر و دهۆک روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
 
هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی دیکەدا لە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا. عەقید هاشم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە لە رێگەی نێوان پێنجوێن و ناڵپارێز لەنێوان پیکاپێک و بارهەڵگرێکدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو سەرنشینی نێو پیکاپەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 2 هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبوون، لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە