قایمقامی دەربەندیخان: بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی شارەکە رێککەوتن واژۆ کرا

15-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هاونیشتمانیانی دەربەندیخان کە بۆ ماوەی مانگێکیش خۆپیشاندانیان بۆ جێبەجێکردنی کرد، ئەمڕۆ قایمقامی دەربەندیخان و کۆمپانیای جێبەجێکاری بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2023، سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بۆ وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەرانی شاری دەربەندیخان بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی شارەکە، لە شاری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای جێبەجێکار رێککەوتنیان واژۆ کردووە.
 
پێشتر، کۆمپانیای جێبەجێکار کە کۆمپانیایەکی تورکییە داوای خەرجکردنی پارەی دەکرد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بەکار بکەنەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە ئەوە رەتدەکرایەوە و دەیانگوت ئامێرەکان لە دەرەوە بگەیێننە دەربەندیخان پاشان بڕیاری خەرجکردنی پارە دەدەن. سلێمان محەممەد دەڵێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیاندا هەردوولا بە مەرجەکانی یەکدی رازیبوون و رێککەوتن واژۆ کرا.
 
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، 10 ملیۆن دۆلار بە چەند قۆناخێک بۆ کۆمپانیا تورکییەکە خەرج دەکرێت، کە قۆناخی یەکەمی لە هەفتەی داهاتووە و رێکارە کارگێڕییەکانی دەستپێدەکات و 3 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەکرێت. قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت: "ئامێرەکانی پڕۆژەکە لە ئەڵمانیاوە دەهێندرێن، لەگەڵ هێنانی ئامێرەکاندا و بەگوێرەی کارەکانی کۆمپانیاکە تەواوی پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت".
 
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ دەربەندیخان نزیکەی 10 ساڵ پێش ئێستا کارەکانی دەستیپێکردووە و دوای تەواوکردنی 50%ـی پڕۆژەکە ماوەی چەند ساڵێکە کارەکانی راگرتووە.
 
لە هەرێمی کوردستان ئەگەر پڕۆژەیەک بەبێ هۆکارێکی بڕواپێکەر لەکاتی خۆیدا کارەکانی تەواو نەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای جێبەجێکاری وەردەگرێتەوە و دەیداتە کۆمپانیایەکی دیکە. سلێمان محەممەد دەڵێت، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان لە رووی یاساییەوە مافی هەبووە، چونکە 30%ـی پارەکەی بۆ خەرجکراوە، بەڵام ئەو 50%ـی کارەکانی کردووە.
 
1ـی شوباتی 2023 بۆ ماوەی مانگێک هاونیشتمانیانی دەربەندیخان خۆپیشاندانیان کرد و داوای خزمەتگوزارییان بۆ شارەکەیان دەکرد، دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە سەرەکیترین داواکارییان بوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.