وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی شەش گەریلای راگەیاند

15-06-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی شەش گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هەپەگە-ش پشتڕاستی نەکردووەتەوە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر گیانلەدەستدانی شەش گەریلای پەکەکە لەمیانی بۆردوومانی ئاسمانیی لە رێگەی فڕۆکەی ئێف-16 لە ناوچەی خواکوڕک و چیای مەتین لە خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
هەرچەندە ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) تاوەکو ئێستا روونکردنەوەی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەریلاکان نەداوە، دوایینجار رۆژی 5ی شوباتی 2023 بڵاویکردەوە؛ هێزەکانیان لە 24 کاژێری رابردوودا لە ناوچەی زاپ هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی سوپای تورکیا. لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، دوو سەربازیش برینداربوون. هەروەها گیانلەدەستدانی حەوت گەریلاشیان ئاشکراکرد. 
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 544 گەریلا و کوژرانی 84 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 911 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 334 گەریلای راگەیاندووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.