کوردستان
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مارشاڵ سامى سامپسۆن، گه‌وره راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئافريقا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە و شاندەکە پێی راگەیاند، بە بایەخەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانن و لە پشتگیریی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15-06-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى به سه‌رۆكايه‌تيى مارشاڵ سامى سامپسۆن، گه‌وره راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئافريقا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌داران و به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى پێكهاتبوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه رۆژى كه‌يڤ، كۆنسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كورستان و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌منى تاوتوێ كران.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه و يه‌كخستنى پێشمه‌رگه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كردووەتەوە و ئاماژه‌يان به‌وه دا كه ده‌بێت پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى كاراتر به‌ڕێوه بچێت. لەوبارەیەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى پێشكێش به به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له پرۆسه‌كه.
لاى خۆيانه‌وه شاندە بەریتانییەکە دووپاتيان كردووەتەوە، "به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له پێشكێشكردنى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌منى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام ده‌بێت."
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبووه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ