رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی مووشەکێکی کەوتوو لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دەروازەی کێلێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ ماوەیەک داخرا. بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەکە دەڵێت، هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە.
عەباس عەزیز باپیر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مووشەکێک لە چیای دووپەزەی دا؛ بەو هۆیەوە ماوەیەکی کەم دەروازەکە داخرا، دواتر ئاسایی بووەوە".
کێلێ دەروازەیەکی نیمچە فەرمییە و لە هەرێمی کوردستانەوە دەکەوێتە سنووری قەڵادزێ و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکەوێتە شاری سەردەشتەوە.
عەباس عەزیز دەڵێت: "ئێستا کاژێر (02:30)ـی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ خاڵی سفری دەروازەکە قسەم کرد، بارهەڵگرەکانمان لە رێگەدان شتومەک دەهێننە هەرێمی کوردستان، هاوکات هاتووچۆی گەشتیاریش ئاساییە".
لە 13ـی ئەم مانگەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بەهۆیەوە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی و کوردستان بۆردوومان کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ