ڤیدیۆ؛ مووشەکێک لە سنووری چەمچەماڵ کەوتەخوارەوە

15-06-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ مووشەکێک کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەگەیاندووە. قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، لە سنووری گوندەکانی ناحیەی سەنگاو کەوتووەتە خوارەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی 6ی 2025، رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مووشەکەکە لە سنووری ناحیەی سەنگاو لە دەوروبەری گوندی موسۆیی کەوتووەتە خوارەوە."
 
مووشەکەکە وادیارە بەشی زۆری مابێتەوە، واتە تەنیا پاشماوەکەی نییە. تائێستا نازانرێت مووشەکی ئێران، ئیسرائیل یان لایەنێکی دیکە بێت؛ تیمەکانی بەرپرس لە ناوچەکە لێی دەکۆڵنەوە.
 
 
ئارام مەعرووف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تیمەکانمان بۆ لێکۆڵینەوەی بابەتەکە ناردووەتە شوێنی رووداوەکە و تاوەکو ئێستا زانیاریی تەواومان لەسەر رووداوەکە نییە."
 
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەشڵێت، "مووشەکەکە لە سنووری گوندی مەسۆیی کەوتووەتە خوارەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.