لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سێوازی باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا

15-07-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ  

لە سێوازی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش برینداربوو. 

بەهۆی تیژڕۆییەوە، تەکسییەک لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان سێواز-ئەرزینجان لە باکووری کوردستان خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا و لە ئەنجامدا شۆفێری تەکسییەکە و سێ سەرنشینی تەکسییەکە گیانیان لەدەستدا و سەرنشینی چوارەمیش برینداربوو.  
 
یڵماز شیمشەک، پارێزگاری سێواز چووە شوێنی رووداوەکە و رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 05:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 15ـی تەممووزی 2023 روویداوە، تەکسییەکە بەخێراییەکی زۆر خۆی بە بارهەڵگرەکەدا کێشاوە و رووداوێکی سەختی لێکەوتەوە. 
 
پارێزگاری سێواز راشیگەیاند، سێ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا ئەندامی یەک خێزان بوون، بریندارەکەش کچێکی تەمەن 10 ساڵانە و تاکە رزگاربووی خێزانەکەیە و بەپەلە لە رێگەی ئەمبووڵانسەوە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی سێواز کرا. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.