رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی ئەلقوش لە رێگەی دهۆک - موسڵ چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژی شەممە، 15ـی تەممووزی 2023، ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا لە نزیک ناحیەی ئەلقوش لەسەر رێگەی دهۆک - موسڵ روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە
ئازاد تەها گوتی، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو، ژنێک و منداڵێکن و هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەدا، شوێنی رووداوەکە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە موسڵە، بەڵام لە دهۆکەوە نزیکە، بۆیە قوربانییەکان دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەکانی دهۆک.
چوار ئەندامی یەک خێزان لەم ئۆتۆمبێلەدا بوون و بەیانیی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری دهۆک گیانیان لەدەستدا
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 15, 2023
وێنەکان: ستیڤن بەرواری - رووداو pic.twitter.com/tF7QCpvGZW
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 2 هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبووە، لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ