لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر ئاگرکەوتەوە

16-07-2024
ئەندام جەبار
دیمەنی ئاگرەکەی هەریر
دیمەنی ئاگرەکەی هەریر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمشەو "بەهۆکارێکی نادیار" ئاگر لە پووش و پاوانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەریر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەریر و باسرمەوە کۆنترۆڵکرا. 
 
شەوی دووشەممە، 15ـی تەممووزی 2024 کاژێر 23:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئاگرەکە کەوتووەتەوە و لەو بارەیەوە رەزا زاخۆک، بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکە نزیک بوو بچێتە نێو رووبەری دیاریکراوی فڕۆکەخانەی هەریر، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی رێگرییان لە بڵاوبوونەوەی کرد."
 
وەکو بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: "جگە لە سووتانی پووش و پاوانی ناوچەکە، هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە پێنج مانگی ئەم ساڵدا 407 ئاگر لە سنووری هەولێر کەوتووەتەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە