چلەی هاوین دەستپێدەکات و پلەی گەرما دادەبەزێت

15-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چلەی هاوین دەستپێدەکات. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو 20ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و باکووری هەرێمی کوردستان هەیە. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە پارێزگای دهۆک کە نزم دەبێتەوە".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "کەمێک نزم دەبێتەوە".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دادەبەزێت و تاوەکو 20ـی تەمموز جێگیر دەبێت".
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، لە 21ـی تەمموزەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
لە کوردەواریدا بە گەرمترین رۆژەکانی ساڵ دەگوترێت چلەی هاوین. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی هاوینە و تاوەکو 40 رۆژی دیکە گەرمترین رۆژەکانی ساڵ دەبن".
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە 22 پلەی سیلیزییە، دوای ئەوێش پێنجوێنە بە 23 پلەی سیلیزی.
 
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 47 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.