رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتۆچوودا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی سێشەممە، 15ی تەمموزی 2025، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان ورمێ - مهاباد بووە.
مەحبووبی گوتی: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ 405، دوای ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەست داوە، لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و وەڕگەڕاوە. بەوهۆیەشەوە سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون."
بە گوتەی بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگاری ورمێ، بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە. تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکیی ورمێ کران.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی محەممەد ئیسماعیل قیداری، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ