رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوایی لە کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی رێکخست و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کۆنسوڵە "وەکو دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان."
ئەمڕۆ سێشەممە، 15-08-2023، رێوڕەسمەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی رۆڵ و ئه‌ركى كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكای له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێرڤین هێکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا "وه‌كو دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان" و ئه‌رک و ماندووبوونى به "مايه‌ى پێزانينى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمێکی بۆ ماڵئاوایی لە ئێرڤین هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا رێکخست. فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کۆنسوڵە "وەکو دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه… pic.twitter.com/hnoScsYLKf
— Rudaw (@Rudawkurdish) August 15, 2023
رۆژی، 13-08-2023، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌رک و بۆ ماڵئاوایی‌کردن لێی وه‌کو كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئیرڤن هيكس جوونيه‌ر كرد.
ئەوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا دووپاتكرده‌وه "بۆ ئه‌و ئه‌رک و خزمه‌ته‌ى له‌ماوه‌ى كاركردنيدا له هه‌رێمى كوردستان پێشكێشی كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست."
ئێرڤن هیکس لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو وەکو کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکاربوو، دوای ئەوەی رۆبەرت پاڵەدینۆ، کۆنسوڵی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بە ئەرکەی لە هەرێمی کوردستان هێنا.
فەوزی هەریری "سوپاس و پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتيگرى و هاوكاريى ئه‌مريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه". بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستا، كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا، "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ رێکخستنى رێوڕه‌سمه‌كه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ هه‌ميشه خۆى به دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ