دیندار زێباری: 11 کەسی بیانی لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە

15-08-2024
A+ A-
 
 

 

رووداو دیجیتاڵ 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 470 کەس لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان هەیە و 11 کەسیان بیانین.
 
شاندێکی عێراق بە بەشداری نوێنەری هەرێمی کوردستان بە شداریی لە کۆبووەنەوەی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کرد. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد. دواتر لە بووڵتەنی کاژێر 14:00ی رووداو میوان بوو و رایگەیاند، 470 کەس لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان هەیە کە 11 کەسیان بیانین و لە گرتووخانەکانن، بەڵام سزاکە جێبەجێ ناکرێت.

 

 

 
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتیشی، بەهۆی نائارامی عێراق و بەردەوامی جموجۆڵی گرووپە تیرۆرستییەکانەوە، حکومەتی عێراق سزای لە سێدارەدانی لانەبردووە و هێشتوویەتییەوە، "هەرچەندە جێبەجێی ناکات."
 
باسی لەوەکرد ئەو لێبووردنە گشتییانەی دەرکراون ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە سزای لە سێدارەدانیان هەیە، چونکە ژمارەیەکی زۆری ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان هەیە، لەسەر کاری تیرۆرستی سزادراون و هەندێکیان لەسەر کوشتنی بە کۆمەڵ و کوشتنی خەڵکی بێتاوان سزا دراون. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.