رووداو دیجیتاڵ
بارهەڵگرێک خۆی بە پردی رێگەی هامڵتۆن لەنێوان قەزای خەلیفان و ئیدارەی سۆران دا کێشاوە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە.
رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو بووە. بارهەڵگرێک کە بارێکی زۆری هەڵگرتبوو بارەکەی دەخزێت و دەکەوێتە سەر لایەکی پردەکە و بەشێکی دەرووخێنێت.
چەند کاژێرێک هاتووچۆکردن لەسەر پردەکە وەستا، دواتر پۆلیسی سۆران لایەکی پردەکەی بە رووی ئۆتۆمبێلی بچووکدا کردەوە.
ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران خەریکی کردنەوەی رێگەیەکی لاوەکین لە تەنیشت پردەکە.
بەرپرسانی سۆران دەڵێن، رەنگە بۆ ئێوارە بتوانن رێگا لاوەکییەکە بەڕووی شۆفێران دا بکەنەوە.
پردەکە پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سۆران و دەروازەی نێودەوڵتیی حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە. پەککەوتنی رێگاکە ئاستەنگییەکی زۆری بۆ شۆفێران دروستکردووە. ئەگەر ئەم رێگایە بەکارنەهێنن، دەبێت رێگای دەڤەری بارزان بەکاربهێنن کە رەنگە دوو بۆ دوو کاژێر و نیو رێگاکەیەن بۆ دوور بکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ