رووداو دیجیتاڵ
کەشێکی گەرم هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆش گەرم دەبێت و سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو هەست بە فێنکی دەکرێت.
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رۆژانی داهاتوو بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دادەبەزێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەگەری بەرزبوونەوە هەیە".
لەبارەی کاتی فێنکبوون، لوقمان موفتی گوتی: "10 رۆژ چلەی هاوین ماوە و لەم ماوەیەدا پلەی گەرما لە هەولێر، کەرکووک و گەرمیان لە سەروو 40 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پلەی گەرما بۆ کەمتر لە 40 پلە دادەبەزێت".
ئەو پێشبینیکارەی کەشوهەوا پێشبینی دەکات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کە رۆژ کورت دەبێتەوە، شەوان فێنک ببێ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. لەبارەی سەنتەری پارێزگاکانەوە دەڵێت: "هەولێر، کەرکووک و گەرمیان لە کۆتایی مانگی 9 هەست بە فێنکی دەکرێت و شەوان تەواو فێنک دەبێت".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی شەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ