رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئابی 2025، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی سەرەکیی قەزای کزڵداغ لە پارێزگای ئەرزینگان لە باکووری کوردستان روویدا، لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی پۆلیسی هاتووچۆ، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەهۆی تیژڕۆییەوە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، لە ئەنجامدا خۆی بە ئۆتۆمبێلی رێڕەوی بەرامبەردا کێشاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگاکە دەڵێت، دۆخی هەر 6 بریندارەکە ناجێگیرە و لە یەکەی چاودێڕیی چڕی نەخۆشخانەی گشتیی ئەرزینگان چارەسەر وەردەگرن.
بەپێی داتاکانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ و ئاسایشی تورکیا، پار لە سەرانسەری تورکیا 623 هەزار و 148 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو و لە ئەنجامدا 2713 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 388 هەزار و 644 کەسیش بریندارببوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ