مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای ئازادکردنی مەلا محەممەد خزرنژاد دەکەن

15-08-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایانی ئایینی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکیان بۆ داواکردنی ئازادکردنی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی خەڵکی بۆکان پێکهێنا.
 
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی (هاواری دادپەروەری و ئازادی بۆ مامۆستا محەممەد خزرنژاد)یان راگەیاند و دەڵێن، ئامانجیان گەیاندنی پەیامی داواکاریی ئازادکردنی ئەو مامۆستا ئایینییەیە بە بەرپرسانی ئێران.
 
ئەو مامۆستا ئایینییانە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن، دادپەروەرانە لەگەڵ دۆسیەی مامۆستا محەممەد خزرنژاد مامەڵە بکەن و ئازادی بکەن.
 
مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لە 19-11-2022 دوای بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قوربانییەکی خۆپێشاندانەکانی شاری بۆکان دژی شێوازی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا و ساڵی 2023 لە دادگەی شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی، سەربەخۆیی ئێران و بانگەشەکردن دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، بە لەسێدارەدان و 16 ساڵ بەندکران سزادرا، سزاکەشی لە دیوانی باڵای دادوەریی ئێران پەسند کرا.
 
دەسەڵاتی دادی ئێران لە مانگی 11ی 2024دا رایگەیاند، لەسەر داوای مامۆستایانی ئایینیی سوننە، سزای لەسێدارەدانی کەمکراوەتەوە بۆ بەندکرانی تاهەتایی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە