رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر لە کاتی گەڕانەوەی لە ناحیەی بیارە، لەسەر رێگای سەرەکیی بیارە - خورماڵ، نزیک نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان، خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری رووداوەکە.
بەپێی پڕۆژەی سەلامەتیی رێگەوبان، کواڵیتی ئۆتۆمبێل و هۆشیاریی هاتووچۆ، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان، 779 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامیاندا، 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 437 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ