نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا: هەڵەبجە و گێرنیکا دەبنە دەستەخوشک

15-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەڵێت، شاری هەڵەبجە و شاری گێرنیکای هەرێمی بیسکەی دەبنە دەستەخوشک و بڕیارە دەست بە رێکارەکان بکرێت؛ دەشڵێت، لە داهاتوودا شاری دهۆکیش لەگەڵ شارێکی ئیسپانیا دەبنە دەستەخوشک. 
 
دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا سەردانی شاری گێرنیکای کرد و لەگەڵ خۆزێ ماریا، سەرۆکشارەوانی شارەکە کۆبووەوە. 
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەبارەی دەستەخوشکی نێوان هەڵەبجە و گێرنیکا گفتوگۆیان کردووە. 

 

لە داهاتوویەکی نزیکدا، وەک دارەوان حاجی حامید دەڵێت، ئامادەکاری بۆ بەدەستەخوشکی هەردوو شارەکە دەکرێت و پارێزگاری هەڵەبجە بانگهێشتی گێرنیکا دەکرێت.   

 

رۆژی 16ـی 3ـی ساڵی 1988 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەو کاتی عێراق هەڵەبجەیان بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرد و بەوهۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس شەهیدبوون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون. 

 

 
گێرنیکا لە ساڵی 1937 لە کاتی شەڕی نێوخۆی ئیسپانیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی ئەڵمانیاوە بۆردوومان کرا، بەڵام ئێستا، بەگوتەی دارەوان حاجی حامید، "شارەکە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینوە." 
 
سەرۆکشارەوانی گێرنیکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە لە رۆژی 26-04-2024 کە ساڵیادی بۆردوومانکردنی شارە ئیسپانییەکەیە رێککەوتنی دەستەخوشکییەکە واژۆ بکرێت. 
 
لەبارەی سوودەکانی بەدەستەخوشکبوونی دوو شارەکەشەوە، دارەوان حاجی حامید گوتی، زانکۆکان، کۆمپانیاکان، سێکتەری وەرزشی، کولتوور و هونەری هەردوو شارەکە ئاڵوگۆڕ لە نێوان یەکتریدا دەکەن. 
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا گوتی، لە داهاتووشدا شاری بلباو یان شارێکی دیکەی ئیسپانیا دەکرێتە دەستەخوشکی پارێزگای دهۆک.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.