کەشناسێک بۆ رووداو: لە هەفتەی داهاتووەوە هەست بە سەرما دەکرێت

15-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما سێ پلە دادەبەزێت و تاوەکو 22ـی ئەیلوول کە یەکەم رۆژی وەرزی پاییز دەبێت، پلەی گەرما بەشێوەیەک دادەبەزێت بەیانیان و شەوان هەست بە سەرما دەکرێت.
 
سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش بەمنزیکانە، محەممەد کەمال گوتی: "21ـی ئەم مانگە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری بارانبارین هەیە".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمێشوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە