سامانی ماسیی کرماشان: پێشبینیی بەرهەمهێنانی زیاتر لە 25 هەزار تۆن ماسی دەکەین

15-09-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرپەرشتیاری سامانی ماسیی پارێزگای کرماشان دەڵێ، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ زیاتر لە 25 هەزار تۆن ماسی لە سنووری پارێزگاکە بەرهەم بهێندرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەرهەمەکە بەراورد بە پار زیادیکردووە. 
 
سیامەک ئەلیاسپوور، سەرپەرشتیاری سامانی ماسیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئێستا 502 پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە سنووری پارێزگاکە هەن کە راستەوخۆ هەلی کاریان بۆ زیاتر لە 3 هەزار و 500 کەس رەخساندووە.
 
سیامەک ئەلیاسپوور پێشبینی دەکات، ئەم ساڵی هەتاوی (21-03-2025 بۆ 21-03-2026) زیاتر لە 25 هەزار و 250 تۆن ماسیی جۆراوجۆر لە پڕۆژەکان بەرهەم بهێندرێن.
 
بەگوتەی سەرپەرشتیاری سامانی ماسیی پارێزگاکە، تاوەکو ئێستا بڕی ماسیی بەرهەمهێندراو بەراورد بە هەمان کاتی پار زیاترە. 
 
پارێزگای کرماشان یەکێک لە پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری رۆبیانە. سیامەک ئەلیاسپوور ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ساڵ لە پارێزگاکەدا پێشبینیی بەرهەمهێنانی 30 تۆن رۆبیانیش دەکەن.
 
پار لە کرماشان 22 هەزار و 787 تۆن ماسیی جۆراوجۆر لە 500 پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی بەرهەم هێندران کە جگە لە دابینکردنی پێویستیی نێوخۆیی، بەشێکی هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.