لە پێنج مانگدا 59 رۆژ هەوای ئیلام پیس بووە

15-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام دەڵێت؛ لە ماوەی پێنج مانگدا 59 رۆژ هەوای پارێزگاکە پیس بووە و بە کەڵک نەهاتووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 15-09-2025، عەلی پاکدڵ نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 31-08-2025، واتە لە زیاتر پێنج مانگدا هەوای شارەکانی سەر بە پارێزگای ئیلام بەهۆی بەرزبوونی رێژەی گەردیلە زیانبەخشەکانەوە، 59 رۆژ لە ئاستی هۆشداریدا بووە و بۆ خەڵکی وەک نەخۆش، منداڵان و بەساڵاچووان بەکەڵک نەهاتووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، بە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، پیسبوونی هەوا لە شارەکانی سەر بە پارێزگاکە 40٪ زیادیکردووە.
  
عەلی پاکدڵ نەژاد، هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوای ئیلامی، بۆ خۆڵبارین گەڕاندەوە و گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوەکان، سەرچاوی سەرەکیی خۆڵبارینەکان لە دەرەوەی وڵاتە و بە تایبەت لە عێراق، سووریا و سعودیە."
 
بەپێی رێکخراوی کۆنترۆڵی کوالیتی هەوای ئێران پار هەوای پارێزگای ئیلام یەکێک لە پاکترین پارێزگاکانی ئێران بووە.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵانە 50 هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە