زانیاریی نوێ و ناسنامەی ئەو هاونیشتمانییانەی لە لوبنان دەستگیر کراون

15-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی دوو هەفتەیە 21 هاونیشتمانی لە لوبنان دەستگیر کراون. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ چوونە ئەورووپا دراونەتە دادگە و دوای رێکارە یاساییەکان دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، 20 کەس لە هاونیشتمانییەکان کە 19یان لەدایکبووی ساڵانی 2000ەکانن، ئێستا لە زیندانن، یەکێکی دیکەشیان بریندارە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێی پزیشکدایە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو هاونیشتمانییانە بە گرووپی جیاواز براونەتە شوێنێک، بۆئەوەی بیانگەیێننە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا، بەڵام پێش گەشتکردن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.
 
عەبدوڵڵا ئەحمەد، کوڕێکی بەناوی پێشڕەو و خوشکەزایەکی لەنێو دەستگیرکراواندایە و ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 12 رۆژە دەستگیر کراون، یەک جار پەیوەندیی پێوەکردین کە لە زیندانە. ئیدی ئاگامان لێی نەماوە."
 
هاونیشتمانییەکان نزیکەی 23 رۆژ لەمەوبەر لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونە لوبنان، کە زۆرینەیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین.
 
ناوی هاونیشتمانییە دەستگیرکراوەکان کە سەرچاوەیەکی تایبەت بە رووداوی داوە، ئەمانەن:
 
1- هاوژین ئەکرەم رەحیم، لەدایکبووی 2007
2- هەستیار عەبدوڵڵا یاسین، لەدایکبووی 2005
3- محەممەد جەلال مەلاشێخ، لەدایکبووی 2001
4- مازن نەوزاد تۆفیق، لەدایکبووی 2000
5- ئەحمەد ئیدریس قادر، لەدایکبووی 2000
6- دیار زانا عەزیز، لەدایکبووی 2005
7- بەهرۆ دەرباز حەمەڕەحیم، لەدایکبووی 2004
8- پەیوەند بێستوون رەفیق، لەدایکبووی 2007
9- هەستیار هێرش هیدایەت، لەدایکبووی 2005
10- محەممەد رەشید قادر، لەدایکبووی 2005
11- یاد ئاراز محەممەد، لەدایکبووی 2005
12- ئەحمەد جەلیل مەجید، لەدایکبووی 2006
13- رێزومەند عوسمان عەلی، لەدایکبووی 2006
14- محەممەد سالار لەتیف، لەدایکبووی 2000
15- پێشڕەو عەبدوڵڵا ئەحمەد، لەدایکبووی 2004
16- ئەمیر سوارە ئیبراهیم، لەدایکبووی 2008
17- محەممەد تاهیر حەمەرەحیم، لەدایکبووی 2003
18- برووسک محەممەد خواڕەحم، لەدایکبووی 2000
19- ئارش سەلام محەممەد، لەدایکبووی 2007
20 – نەوزاد تۆفیق فەرەج، لەدایکبووی 1980
21 – پەیوەست رەفیق (لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە شوقەیەک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، برینداربووە و لە نەخۆشخانەیە)
 
ناوی هاونیشتمانییەکان - 1
ـ
ناوی هاونیشتمانییەکان - 2
 
عەبدولخالق محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگاداری دۆخی گیراوانین کە هەموویان لە یەک زیندانی کۆکراونەتەوە و کار بۆ گەڕانەوەیان دەکەین."
 
عەبدولخالق محەممەد گوتی، "ئەوانەی پاسپۆرتیان پێ نییە بە هەر هۆکارێک بێت، پاسپۆرتی کاتیی یەک سەرەیان بە هاوئاهەنگی باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان بۆ دەردەکەین و دەیانگەڕێنینەوە."
 
ئەو هاونیشتمانییانە لە شاری تەرابلووسی لوبنان دەستگیرکراون کە 85 کیلۆمەتر لە باکووری بەیرووتی پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.