رووداو دیجیتاڵ
بەشی پۆلیسی ناو شاری رۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە لە هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە "بە فێڵ" 80 دەفتەر دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، ئەو تۆمەتبارە ناوی (ز. ا. ر)ە کە بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادان داواکراوە و دەستگیرکراوە.
وەکو پۆلیس ئاماژەی بۆ کردووە، تۆمەتبارەکە هەستاوە بە "فێڵکردن لە زیاتر لە سێ هاووڵاتی و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو کە بڕی 800 هەزار دۆلاری ئەمریکیی بە فێڵ لە هاووڵاتییان وەرگرتبوو".
تۆمەتبارەکە ئێستا بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییە (ماددەی 456)، راگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ