رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەقید زەید عادل، ئەفسەری پۆلیس و بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
عەقید عامر نووری شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عەقید زەید عادل سەبیح جەرجیس لە گەڕەکی عەرەفە لەلای ماڵەکەی خۆی بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سەرچاوەیەک بە رووداوی راگەیاند: سێ کەس لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەیان لە عەقید زەید کردووە و چوار گولـلەی بەرکەوتووە.
گولـلەکان بەر مل و سینگی عەقید زەید کەوتوون و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
عەقید زەید عادل خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە. بەر لەوەی بکوژرێت، بەڕێوەبەری بەشی جێبەجێکردنی تێبینیەکانی وەزیری ناوخۆ بووە لە پۆلیسی کەرکووک.
پۆلیسی کەرکووک چوونەتە شوێنی رووداوەکە. گوتەبێژەکەیان دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
پۆلیسی کەرکووک چوونەتە شوێنی رووداوەکە. گوتەبێژەکەیان دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی عەقید زید عادلی لێوە کوژرا، لەسەر رێگەی ناحیەی تازە بە کوژراوی دۆزرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ