سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیێندرێت

15-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە" ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 9 رادەگەیێندرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلوول پڕ دەکاتەوە."
 
شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، بەڵام ئەگەر پڕیش نەکرێتەوە، مووچە دابەش دەکرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "بە ئەگەرێکی زۆر ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە و پێش هەڵبژاردن مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەکان و خانەنشینان دابەش دەکرێت."
 
رۆژی 4-10-2024 وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرد و لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکرا.
 
سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆ، رۆژی سێشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆی گشتی ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەست وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول بریتییە لە 690 ملیار و 392 ملیۆن دینار، بەوەش نزیکەی 305 ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول هەیە. 
 
وەزارەتەکە راشیگەیاندبوو: "لەسەر بنەمای ئەو بەڵێن و لێکتێگەیشتنانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دراوە لەم چەند رۆژەدا سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت کە لە مووچەی مانگەکانی رابردوو بڕدرابوو، تاوەکو بتوانرێت کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلوولی پێ پڕ بکرێتەوە."
 
بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول 305 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەغدای دەکرد بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکەن، بەڵام ئێستا بڕیارە لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکە پڕ بکرێتەوە.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشداریی د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال

عادل باخەوان: نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی گەورەی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەیە

سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، "رەنگە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی عێراق سەردانی سووریا بکات." لەبارەی سەردانەکەیشی بۆ بەغدا دەڵێت، "گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەوەرێکی گرنگی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییە."